ڕاگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

ھەولێر-KDP.info- هه‌رێمى كوردستان به گرنگییه‌كى زۆره‌وه له گفتوگۆكان له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌رباره‌ى فه‌ڵه‌ستین ده‌ڕوانێت. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ته‌واوى پشتگیریمان بۆ مافى چاره‌یخۆنووسین بۆ گه‌لى فه‌ڵه‌ستین و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى ڕه‌وایه‌تى و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
ئێمه وه‌ك گه‌لێك كه زۆر قوربانیمان بۆ ئازادى و مافه ڕه‌واكانمان داوه، به ڕێزه‌وه له تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌لى فه‌ڵه‌ستین له‌پێناو ئازادی‌دا ده‌ڕوانین و ساڵانێكى درێژه نوێنه‌رایه‌تیى فه‌ڵه‌ستینمان له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.
جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه شه‌ڕ و كوشتار هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان له ئارامى و سه‌قامگیرى و ئاسووده‌ییدا بژین، ده‌بێ شه‌ڕ و كرداره چه‌كدارییه‌كان بوه‌ستن، پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتى به‌رقه‌رار بێت و به‌پێى به‌ها مرۆیییهكان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مافى ڕه‌واى گه‌لانى ناوچه‌كه و ئاسایش و ژیانى شكۆمه‌ندانه و دادپه‌روه‌رى بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و بسه‌لمێنرێت.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان




