٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسروور بارزانی پارکی سەرهەڵدان لە دهۆک دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 20ـی ئەیلوولی 2025، کاتژمێر 4:00، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پارکی سەرهەڵدان لە دهۆک دەکاتەوە.

پێشتر شێروان حەسەن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی پارێزگای دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، پارکی سەرھەڵدان لە پارێزگای دھۆک لەئێستادا گەورەترین پارکە بەشێوەی ستانداردی نێودەوڵەتی لەسەر ڕووبەری ٤٧ دۆنم زەوی لە سەنتەری پارێزگای دھۆک دروستکراوە و شەقامیشی بۆ دروستکراوە و ھەموو ئەوەی پێویستە بۆ پارک تێدا دروست کراوە و پارکێکی زۆر گەورەیە و خزمەتێکی زۆر باشی ئەو پارێزگایە دەکرێت، چونکە ماوەی ھەفتەیەکە تەواو بووە.

هاوكات پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 20ـی ئەیلوولی 2025، کاتژمێر 4:00، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پارکی سەرهەڵدان لە دهۆک دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار