ئه‌مڕۆ په‌نجاو شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی گوندی سۆریا تێده‌پەڕێت

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی گوندی سۆریای سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆیه كه ڕژێمی ئه‌وكاتی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه دانیشتوانی گونده‌كه‌ی كۆمه‌ڵكوژ كرد.
ڕۆژی 16ی ئه‌یلوولی ساڵی 1969 به تۆمه‌تی هاوكاریکردنی شۆڕش و دژایه‌تیكردنی ڕژێمەکەی، دەسەڵاتی عێراق به فه‌رمانێكی سه‌ربازیی خه‌ڵكی گوندی سۆریای ده‌شتی سلێڤانه‌یی سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ كۆمه‌ڵكوژ كرد، لەوێ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو لە هاووڵاتیی كریستیان و موسڵمان پێكه‌وه شه‌هید كران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
ڕژێمی ئه‌وكاتی به‌عس به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه و دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی و ئاینی گوندی سۆریای گه‌مارۆ دا، خه‌ڵكی گونده‌كه كه له پێكهاته‌ی كریستیان و موسڵمان بوون، به‌بێ جیاوازی و به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه شه‌هید كران، له كۆمه‌ڵكوژی گوندی سۆریا 39 كه‌س شه‌هید كران، 9 له‌وانه ژن و 11شیان منداڵ بوون.
تاوانی گوندی سۆریا یه‌كێكه له تاوانه ڕه‌شه‌كانی ڕژێمی دیکتاتۆری عێراق دژ بە هاووڵاتییانی سڤیل. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێزگرتن له گیانی شه‌هیدانی گونده‌كه مۆنۆمێنتێكی له شوێنی كۆمه‌ڵكوژی دروست كردووه و ساڵانه یادی كۆمه‌ڵكوژی سۆریا به‌رز ڕاده‌گیرێت.
قائید میرۆ




