٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێمن هەورامی: شۆڕشی ئەیلوول پڕ بایەخترین شۆڕشە لە مێژووی گەلەکەمان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە یادی ٦٤ ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی بە کۆڕێکی سیاسی بەشداری لە ڕێوڕەسمی فەرماندەیی ھێزەکانی خەبات کرد، لە کۆڕەکەدا د.هێمن هەورامی ڕایگەیاند، شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتی بارزانی نەمر، پڕ بایەخترین شۆڕشە لە مێژووی گەلەکەمان.

د.هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی ٦٤ ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا ڕایگەیاند، شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتی بارزانی نەمر، پڕ بایەخترین شۆڕشە لە مێژووی گەلەکەمان چونکە تەنھا شۆڕشی سەرانسەری کوردستانی بووە ھەم لە ڕووی جوگرافی و بەشداری سەرجەم پێکھاتە و چین و توێژە جیاجیاکان و ھەم لە ئاستی سیاسی و پێشمەرگایەتی و سەربازی و کۆمەڵایەتی و فکری و دیپلۆماسیدا، بە مانای وشە شۆڕش بووە.

بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی تیشکی خستەسەر ئەوەی تا ڕێککەوتنی یانزەی ئازاری ۱۹۷٠ کە یەک لە دەستکەوتە مەزنەکانی شۆڕشی ئەیلوولە، ھیچ جوڵانەوە و ڕاپەڕین و شۆڕشێکی دیکەی گەلەکەمان نەیتوانیبوودانپێدانانی دەوڵەت بە بوون و مافی گەلی کورد وەربگرێت و ئۆتۆنۆمی بەدەستبێنیت.

د.هێمن هەورامی، لە بەشێکی دیکەی کۆڕەکەدا بە وردی سیاسەت و ھەڵوێست و بۆچوونی پارتی لە سەر پەیوەندییە ناوخۆییەکان و پەیوەندی لەگەڵ لایەنەکان و ڕووداوەکانی ئەم دواییانەو ڕەوتی گفتوگۆکان بۆ پێکھێنانی کابینەی دەیەم و دوا پەرەسەندنەکانی پەیوەندی لەگەڵ بەغدا و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دۆخی سوریا و ڕەوشی ناوچەکە، بەرچاو ڕوونی پێویست بۆ ئامادەبووان خرایەڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار