ناز خۆشناو: هه‌ولێر به‌سه‌ر حه‌وت زۆن دابه‌ش كراوه.. ده‌مانه‌وێ داری خۆماڵی بچێنین

ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێ، مه‌به‌ست له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی پشتێنەی سه‌وزایی باشتركردنی ژینگه‌ی هه‌ولێرە، چوارده‌ورەی هه‌ولێر به‌سه‌ر حه‌وت زۆن دابه‌ش كراوه."
ناز جه‌لال خۆشناو، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "پڕۆژه‌ی پشتێنەی سه‌وزایی هه‌ولێر پێش چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی نه‌خرابووه بواری جێبه‌جێكردن، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌یه‌وێ به چه‌ند قۆناغێك پڕۆژه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
پشتێنه‌ی سه‌وزایی به درێژایی 70 كلیۆمه‌تر له چوارده‌وری شاری هه‌ولێر به پانی دوو كیلۆمه‌تر دەسوڕێتەوە، هه‌مووی به دار سه‌وز ده‌كرێت، مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كه باشتركردنی ژینگه‌ی هه‌ولێره، چونكه ئاشكرایه كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، ئێمه‌ش وه‌ك حكوومه‌ت ده‌مانه‌وێ له ڕێگه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و باشتركردن و پاراستنی ژینگه‌ی هه‌ولێر بكه‌ین."
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر گوتیشی، "كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆر دیراسەی پڕۆژەکەیان کردووە بۆ باشتركردنی كوالێتی كه‌شوهه‌وای شاری هه‌ولێر و زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی، واته پشتێنه‌ی سه‌وزایی ده‌بێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌وای پیس، پڕۆژه‌كه به‌سه‌ر حه‌وت زۆن دابه‌شكراوه، هه‌ر جاره و له زۆنێك ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت."
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داره‌كان ناز جه‌لال خۆشناو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، "بۆ قۆناغی یه‌كه‌م دوو جۆر دار دیاری كراوه كە داری فسته‌ق و زه‌یتونه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دوو جۆرە داره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رگه‌ی كه‌شوهه‌وای هه‌ولێر دەگرن و دەبنه به‌ربه‌ست بۆ پاراستنی ژینگه‌ی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها ئه‌و ئوكسجینه‌ی ئه‌و دارانه به‌رهه‌می دێنن ڕێژه‌ی زۆرە، پێداچوونه‌وه‌ش ده‌كرێت له جۆری داره‌كان و ده‌مانه‌وێ زیاتر داری خۆماڵی بڕوێنین."
قائید میرۆ




