عەلی حوسێن: هەندێك خەریكی چەواشەكارین و وادەزانن دەتوانن ڕێگە لە پێشكەوتنەكانمان بگرن

سلێمانی-KDP. info- ئهمڕۆ به ئامادهبوونی عەلی حوسێن، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین و هەڤاڵان ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی و دكتۆرە ئەشواق جاف و شێخ ستار عەواڵانی بەرپرسی لقی21 و هەڤاڵانی مەكتەب و چین و توێژەكان لە هۆڵی بۆنەكانی لقی21، ئاهەنگێكی جەماوەری فراوان بەبۆنەی (79)مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە دایکبوونی ڕابەر و مەرجەعی گەلی کوردستان (سەرۆک بارزانی) بهڕێوهچوو.
عەلی حوسێن، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین، لە گوتەیەکدا، باسی ناوچەی بارزانی كرد و هێمای بۆ ڕۆڵی بارزانییەكان كرد كە بەر لە پارتی، بارزانی و بارزانییەكان لەو سنوورە دژی زوڵم و ستەم بوونەتەوە و تەحدای داگیر كارییان كردووە.
عەلی حوسێن گوتی، "پارتی دیموكراتی كوردستان كە بەڕابەرایەتی باوكی ڕووحی نهتهوهی كورد بارزانی نهمر دامەزرا، بووە پارتی پێشڕە و بۆ یەكەم جاربوو لە مێژووی كورد حزبێك ڕابەرایەتی شۆڕشێك بكات لەسەر تاسەری كوردستان، كە لە زاخۆوه هەتا خانەقین هەمووان خۆیان بە پێشمەرگەی ئەو حزبە بزانن، ئەوەش بارزانی نهمر بوو وای كرد كە كورد ببێتە خاوەنی شۆڕشێكی ئهوا سەرتاسەری.
بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین گوتیشی، "لەدوای نسكۆش پارتی بە ڕابەرایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی و كاكە ئیدریس جوانەمەرگ توانییان شۆڕش برەدەوامی پێبدەن و بەهێزی بكەن بە پشتیوانی پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان و ئەو شەهیدانەی گیانی خۆیان كردە قوربانی كوردستان، گوتیشی، لە دوای نسكۆش زۆر كەس و لایەن پێیان وا بوو پارتی نامێنێت، بەڵام بۆخۆیان نەمان و پارتی بەهێزتر بوو، ئێستاش كە پارتی لە 79 ساڵەی تەمەنیدایە بۆتە پێشڕە و نەك هەر بۆ كوردستان بەڵكو بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستانیش پشت و پەنا و پێشەنگە، بۆخەبات لەو پارچانەی كوردستانیش.
پهیوهست به بارودۆخی عێراقیش عهلی حوسێن گوتی، "دوای پرۆسەی ئازادی عێراق سەرۆك بارزانی ڕۆڵی كاریگەری هەبوو لەنووسینەوەی دەستوور و دامەزراندنەوەی حكوومەت، بەڵام بەداخەوە ئەوانەی ئێستا لە عێراق حكوم دەكەن ئەزموونیان لە ڕابردوو وەرنەگرتووە، نازانن ئەوانەی لەڕابردوو دژایەتی كوردیان دەكرد خۆیان لەناو چوون بەس كورد مایەوە و بەهێزیش مایەوە، وەدەبێت ئەوەش بزانن كورد لە عێراق هێمای بەرقەراركردنی سەقامگیری و ئاشتییە.
له بارهی بارودۆخی ناوخۆیی كوردستانیش، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین گوتی، "دیارە بەیەكڕیزی و تەبایی كورد دهسكەوتی زۆری بەدەست هێناوە و بەدەستی دەهێنێت، ئێمەش وەك پارتی دیموكراتی كوردستان لەو پێناوە زۆر سازش لەمافی خۆمان دەكەین، ئێستا كە هەڵبژاردن كراوە و پێكهێنانی حكوومەت دواكەوتووە هۆكاری زۆرن، بەڵام ئێستا هەنگاوی باش نراوە لەگەڵ ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێی خۆش بوو هەموولایەنەكان بەشداربن، بهڵام نەیان كرد، ئێستا ئێمە و یەكێتی ماوین واخەریكین بەڵكو لەمانگی داهاتوو پەرلەمان كۆبێتەوە و ئیشی خۆی بكات ئهوهش ئاسان كاری دەبێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و پێكهێنانی حكوومەت، بەڵام دەبێت ڕێز لەئیرادەی دەنگدەری خۆمان بگرین.
له بارهی ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆوه عهلی حوسێن گوتی، "هەبوونی ئۆپۆزسیۆن شتێكی ئاساییە و باشە، بەڵام دەبێت بۆناوخۆبێت و لەدەرەوە یەكگرتووبین، بەداخەوە ئێستا دەبینین هەنێك خەڵك لەناوخۆ خەریكی چەواشەكارین و هەتا بەپارە خەریكی جوێن دان و قسەی نەشیاون بەسەركردەكانمان وادەزانن بەو شێوازە دەتوانن ڕێگە لەپێشكەوتنەكانمان بگرن، هەوڵ دهدەن حكوومەتد بچووك بكەنەوە، بەڵام ئەوەنەی دەیانەوێت حكوومەت بچووك بكەنەوە خۆیان بچووكن، كە ئەوەش سەرناگرێت بۆیان، پیلانی نەیارانی كورد و پارتی تێك دەشكێت بەحیكمەتی سەرۆك بارزانی و یەكگرتووی لایەنەكان.
له كۆتایی وتارهكهیدا كه بەبۆنەی (79)مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێكهشی كرد گوتی، "نەیارانی كورد هەرچیان پێبكرێت و لەدەست بێت بۆتێك شكاندنی پارتی دەیكەن و درێخی ناكەن، بهڵام هەركات بینیتان سەرۆك بارزانی و پارتی بە ئامانج دەگیرێت بزانن ئەوە كوردستان بەرەو پێشهوه دەچێت و بەهێز دەبێت، دڵنیاشبن كه نەیارانی پارتی و سەرۆك بارزانی لەناو دەچن و تیادەچن پارتی و سەرۆك بارزانی بەهێز و گەورەتر دەبن.







