٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆرە چنار باسی دامەزراندنی پارتی و ڕۆڵی لە داکۆکیکردن لە مافی کوردستانیان کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۳ی ئاب ٢٠٢٥، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، بە ئامادەبوونی دکتۆرە چنار سەعد عەبدوڵڵا و چیا ھەرکی یاریدەرانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر بە بەشداری توێژی قوتابیان و لاوان و ئافرەتان یەکەم چالاکی بۆ یادی ٧٩ ساڵی دامەزراندنی پارتی بەڕێوەچوو.

لە سەرەتادا پێشانگایەکی کەلوپەلی بێتەلی سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان کرایەوە، دواتریش فلیمی دۆکیۆمینتاری سەبارەت بە ڕۆڵی بێتەل لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بۆ ئامادەبووان نمایش کرا.

لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەدا دکتۆرە چنار سەعد لە وتەیەکدا باسیان لە گرنگی دامەزراندنی پارتی و ڕۆڵی لە داکۆکیکردن لە مافی نەتەوەیی گەلی کورد و کوردستانیان کردەوە، ھەروەھا جەختیان لەوەش کردەوە کە مانەوەو ھێزی پارتی بە ڕێبەرایەتی سەرۆک بارزانی  وێڕای ئەو بەربەست و ئالەنگاریانەی لە ڕابردوو ئێستا دێنە پێش، ھەوێنی سەرکەوتن و پاراستنی مافی گەلی کوردستانە.

هەواڵی پەیوەندیدار