پسپۆڕێكی ئابووری بۆ KDP: پێشبینی بووژانه‌وه‌ی زیاتری ئابووریی هه‌رێمی كوردستان دەكەم

سلێمانی-KDP.info- پسپۆرێكی ئابووری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، ئابووریی هه‌رێمی كوردستان پێشڤه‌چوونی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه و ده‌ڵێ، له زۆر ڕووه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌راورد ناكرێت.
پرۆفیسۆر د. خالید حه‌یده‌ر، پسپۆری ئابووری، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ساڵی 2003 تا 2013 به‌ر له هاتنی داعش و قه‌یرانی دارایی، 10 ساڵی زۆر گرینگ بوون له ژیانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، ئابووریی هه‌رێمی كوردستانیش زۆر پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینی و بووه نموونه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق، هه‌تا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق چاویان بڕیبووە ئه‌زموونی پێشكه‌وتووی هه‌رێم، به تایبه‌تی له ڕووی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، کە زۆرینه‌ی كارگه‌كانی پیشه‌سازی ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستانەوە.
ئه‌و پسپۆره‌ی ئابووری ده‌شڵێت، بنه‌ما و ژێرخانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان زۆر باش و ته‌ندروست بوو، به‌ڵام شه‌ڕی داعش و بڕینی مووچه و به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر كه‌رتی ئابووریی هه‌رێم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواستی كارا له ئاستی پێویست نه‌بوو تا بازاڕ جووڵه‌ی زیاتر بكات، چونكه فه‌رمانبه‌ران ئه‌گه‌ر تا كۆتایی مانگ سوودمه‌ند نه‌بن له وه‌رگرتنی مووچه، چوونی مووچه‌خۆران بۆ بازاڕ كه‌متر ده‌بێت و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر بازاڕ دروست بكات.
د. خالید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی، هێشتاش ژێرخانی ئابووریی كوردستان به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگه له به‌رده‌م كه‌رتی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا كێشه‌ی مووچه‌یه، چونكه هاتنی مووچه له كاتی خۆیدا جووڵه ده‌خاته هه‌موو بازاڕ و هه‌ر له دووكاندارێكه‌وه تا كارگه‌ی جوراوجۆر و هاووڵاتی ئاسایی سوودمه‌ند ده‌بێت.
دەشڵێت، دوای رێکكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی مووچه و داهاته‌كان، پێشبینی ده‌كه‌م ره‌وشی بازاڕ و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه ره‌وشی پێشووی خۆی و بگره كاراتریش ببێت، هه‌بوونی سه‌دان كارگه و بووژانه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌رت جێگه‌ی ئومێده، بۆیە من پێشبینی ده‌كه‌م ئابووریی هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌ره‌و بووژانه‌وه بچێت، ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه حكوومه‌تی عێراق كێشه بۆ مووچه دروست نه‌كات.
قائید میرۆ




