٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەهمی بورهان بۆ KDP: له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا له‌ نه‌ینه‌وا جێبه‌جێ ده‌كرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دابەشکردنی پارەی قەرەبووی ماددەی ١٤٠ دەبێتە ھاندان بۆ خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان و گوتیشی، ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیانی ئەو ناوچانە سوودمەند دەبن.

فەھمی بورھان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان، بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، پارەی قەرەبووی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق ھەموو ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە رووبەڕووی تەعریب و راگواستن بوونەتەوە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، واتە لە نەینەوا تا خانەقین ھەموو دەڤەرەکان دەگرێتەوە، چونکە دابەشکردنی قەرەبووەکە یەکێکە لە ڕاسپاردەکانی لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق.

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان گوتیشی، پێویست بوو بەر لە چەند ساڵێک ھاووڵاتیان سوودمەند ببن لە قەرەبووەکە، لە قۆناغی یەکەمدا لە سنووری پارێزگای نەینەوا قەرەبووی ١٠ ملیۆن دیناری جێبەجێ دەکرێت بۆ ھەر خێزانێک و دواتر ھەموو ناوچەکانی دیکە دەگرێتەوە.

فەھمی بورھان ڕاشیگەیاند، ڕێژەیەکی زۆری ھاووڵاتیانی کورد سوودمەند دەبن و بەشێکی زۆریان ئێستا لە ‌ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن و بەشێکیان لە دەرەوەی وڵاتن، بەداخەوە ئەو بوودجەیەی بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ تەرخان کراوە، زیاتر بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق و باشوور خەرج دەکرێت نەک ناوچە کوردستانییەکان، بەڵام بەھەر شێوەک بێت ئەو قەرەبووە کاریگەریی خۆی دەبێت و دەبێتە ھاندان بۆ خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار