قایمقامی مێرگه‌سۆر بۆ KDP: پردی چه‌مێ ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌باته قۆناغێكی دیكه‌ی ئاوه‌دانییەوە

مێرگه‌سۆر-KDP.info- قایمقامی مێرگەسۆر رایدەگەیەنێت، دروستكردنی پردی چه‌مێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سۆر ده‌بێت و ده‌شڵێ، پرده‌كه به شێوازێكی سه‌رده‌میانه و ئه‌ندازیاریی نوێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
غه‌فوور ئه‌حمه‌د، قایمقامی قه‌زای مێرگه‌سۆر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، پردی چه‌مێ له سنووری ناحیه‌ی شێروانی سه‌ر به قه‌زاكه‌مان ده‌ڤه‌رێكی به‌رفراوان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و پرده‌ی ئێستا هه‌یه كۆنه و بۆ سه‌رده‌می ئێستا ناگونجێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی پردێكی نوێ درا و رۆژی دووشه‌ممه به‌ردی بناغه‌ی دانرا، سوپاسی به‌ڕێز مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌كه‌ین بۆ گرینگیدانی به‌ڕێزیان به ده‌ڤه‌ره‌كه و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی پردی چه‌مێ، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له هێمن گرووپ ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر ئه‌ركی كۆمپانیاكه پرده‌كه وه‌ك دیاری دروست ده‌كرێت له به‌رامبه‌ر خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره.
قایمقامی قه‌زای مێرگه‌سۆر گوتیشی، پردی نوێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سۆر ده‌بێت و ئاسانكاریی زۆر دروست ده‌بێت له بواری هاتوچۆ، هه‌روه‌ها كارئاسانی ده‌كرێت بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی (زێت) گه‌شت ده‌كه‌ن.
غه‌فوور ئه‌حمه‌د روونیشی كرده‌وه، پردی چه‌مێ 111 مه‌تر درێژه و دوو سایده، کە به شێوازێكی ئه‌ندازیاریی سه‌رده‌میانه جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌مه له کاتێکدایه پردی كۆنی چه‌مێ سه‌ره‌ڕای كۆنیی شێوازی دروستكردنی، زۆر باریك بوو و ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆ دروست كردبوو، بۆیە ئەم پڕۆژه‌یە ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌باته قۆناغێكی دیكه‌ی ئاوه‌دانییەوە.
قائید میرۆ




