بزانه کابینەی نۆیهم لە سنووری هەر چوار پارێزگادا چی له بواری ڕێگەوباندا كردووه

ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی تەنیا لە کەرتی ڕێگهوباندا لە سنووری هەر چوار پارێزگاکە و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێم، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر ڕێگه دروستکراوە، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاسانی هاتوچۆی هاووڵاتیان و بەستنەوەی ناوچەکان بە یەکتری.
ئەو پرۆژانەی ڕێگەوبان کە لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەت تاوەکوو ئێستا جێبەجێکراون جیا لە پشتیوانی کەرتەکانی بازرگانی، پیشەسازی و گەشتیاری، کارئاسانییەکی تەواوی لە هاتووچۆی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی ڕووداوەکان هەبووە، هەم لە ناو سەنتەری شارەکان هەم لە ڕێگە دەرەکییەکاندا.
ئەو پرۆژانەی ڕێگەوبان کە تاوەکوو 1ی تەممووزی 2025، تەواو کراون و خراونەتە خزمەتی هاووڵاتیان لەسەر هەرسێ بودجەی وەبەرهێنان، بودجەی ئاسایی و %30ی داهاتی وێستگەکانیش جێبەجێکراون.
پرۆژە تەواو بووەکانی ڕێگەوبان بریتین لە :



هەروەها لە بارەی هێڵکاری و ئەندازەی هاتووچۆی شەقامە خێرا و سەرەکییەکانی لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێکراون، تەنیا لە ماوەی دوو ساڵی کارەکانی ئەم کابینەیە 883 کیلۆمەتر لە شەقامەکان لەلایەن تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزی ناوخۆییەوە هێڵکارییان بۆ کراوە، بەبێ ئەوەی هیچ کار و ئەرکێک بە کۆمپانیای بیانی نسپێردرێت.
هەر لەو دوو ساڵەیەدا توانراوە 16 هەزار و 213 هێمای ڕێنمایی جۆراجۆی هاتووچۆ دابنرێت و نزیکەی 45 کیلۆمەتریش لە شەقام و ڕیگەكاندا بە ئاسن پەرژین ڕێژ بکرێن.




