٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پەیامێكی هاوخەمیی بڵاوكردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوخەمی و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی ئەمڕۆی ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا کرد.

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "ئێمە بە خەم و نیگەرانییەوە چاودێری ڕەوشی لافاوەکەی تێکساس لە ئەموریکا دەکەین".

سەرۆکی حکوومەت ھەروەھا نووسیویەتی، "لەم کاتە سەختەدا ھاوخەمی خۆم بۆ خانەوادەی قوربانییانی ئەو لافاوە دەردەبڕم". هاوکات ھیوای چاکبوونەوەشی بۆ سەرجەم ئەو کەسانە خواست کە لافاوەکە زیانی پێگەیاندوون.

بەپێی دوایین ئاماری میدیاکانی ئەمەریکا، لە ئەنجامی دروستبوونی ئەو لافاوەی بە تایبەت لە ناوچەی کیێر لە ویلایەتی تێکساس ڕوویداوە، زیاتر لە ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار