٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئەبوو کاروان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێز ئەبوو کاروان دەکات بە بۆنەی ھەڵبژاردنی‌ بە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیووعیی کوردستان و سەرکەوتنی کۆنگرەکەیانەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/٦/٢٥ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بۆنەی ھەڵبژاردنی‌ بە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیووعیی کوردستان و سەرکەوتنی کۆنگرەکەیانەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێز ئەبوو کاروان کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خۆیان و ھاوڕێیانی لە حزبی شیووعیی کوردستان خواست.

بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەروەھا ستایشی تێکۆشان و خەبا‌تی پێشمەرگایەتی و قوربانیدانی بەڕێز ئەبوو کاروان و خانەوادە بەڕێزەکەیان و حزبی شیووعیی کوردستانی کرد و ھەموو پشتگیرییەکی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی لە سەرکردایەتیکردنی حزبدا بۆ بەڕێزیان دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە بەڕێز سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیووعیی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی و ھاوڕێیانی لە حزبی شیووعی بۆ پەیوەندی و پیرۆزبایی و پشتگیریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار