سیداد بارزانی سەردانی ھەریەکە لە (موحسین دزەیی) و (حاجی محێدین کۆلەکی) و (مەحموود ئاغای ھەرکی) کرد

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، سیداد بارزانی، بە یاوەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێری پارتی و پارێزگاری ھەولێر، سەردانی ھەریەکە لە (موحسین دزەیی) و (حاجی محێدین کۆلەکی) و (مەحموود ئاغای ھەرکی) کرد.
سەردانی تێکۆشەری کورد "موحسین دزەیی"
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥.٦.٢٤، سیداد بارزانی، نوێنەری جەنابی سەرۆک بارزانی سەردانی سیاسەتمەدار و تێکۆشەر و خەباتکار موحسین دزەیی کرد، لە سەردانەکەدا، لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستیان پرسیی و ھیوای سەلامەتیان بۆ خواست.

سەردانی کەسایەتی "حاجی محێدین کۆلەکی"
سیداد بارزانی، نوێنەری جەنابی سەرۆک بارزانی، لە گوندی کولەکی گەورە، سەردانی کەسایەتی ناوچەکە حاجی محێدین کۆلەکی کرد و لە لایەن خانەوادەکە و کەسایەتیەکانی دیکەی گوندەکە پێشوازیان لێکرا.

سەردانی کەسایەتی "مەحموود ئاغای ھەرکی"
سیداد بارزانی، نوێنەری جەنابی سەرۆک بارزانی، سەردانی کەسایەتی مەحموود ئاغای ھەرکی کرد، لە سەردانەکەدا، لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستیان پرسیی و ھیوای سەلامەتیان بۆ خواست.





