٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی جەنگی ئێران و ئیسرائیل سەرجەم تاقیکردنەوەکانی بۆ ماوەی ھەفتەیەک دواخست.

دەقی ڕاگه‌یه‌ندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

لەبەر بەرژەوەندی گشتیی، ئەم ھەفتەیە واتە لە سبەی ڕۆژی شەممە ١٤ی ٦ ی ٢٠٢٥وە ھەموو تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە حکوومی و ناحکوومیەکان بە قوتابخانە ناحکوومییە نێودەوڵەتیەکان و تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەھەموو بەشەکانیەوە، وە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قوتابخانە حکوومی و ناحکوومیەکانیش ھەمووی دوا دەخرێت بۆ ھەفتەی داھاتوو.

لە ھیچ ناوەندێکی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکان ئەنجام نادرێن، دواتر لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە لە خشتەی تاقیکردنەوەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.

 

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

١٣ ی ٦ ی ٢٠٢٥

 

هەواڵی پەیوەندیدار