٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور دەکات و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییە دووقۆڵییەکان دەکاتەوە. 

چوارشەممە، 04-06-2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە 'لی جای میونگ' کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور دەڵێت: "بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان حکوومەتەکانمان و قووڵکردنەوەی دۆستایەتی لە مێژینەی نێوان گەلەکانمانم."

هەواڵی پەیوەندیدار