٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ھونەرمەند (محەممەد عەباس بەھرام) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند  (محەممەد عەباس بەھرام)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن.

بۆ ماڵباتی ھونەرمەندی خوالێخۆشبوو (محەممەد عەباس بەھرام)

بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، ھونەرمەندی ناسراو، خوالێخۆشبوو (محەممەد عەباس بەھرام)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە دۆست و خزم و ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

۱٥ی ئایاری ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار