٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ كونسوڵى گشتیى نوێى فه‌له‌ستین كرد

سەرچاوە: KDP.info

نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ كونسوڵى گشتیى نوێى فه‌له‌ستین كرد

ھەولێر-KDP.info-   ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/5/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باڵیۆز ماهر ئه‌لكه‌ره‌كى، كونسوڵى گشتیى نوێى فه‌له‌ستین له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز ئه‌لكه‌ره‌كى، خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ فه‌له‌ستین به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌ هه‌موو بواره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه‌.

دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و دۆخى غه‌ززه‌، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو، تیایدا جه‌خت له‌ پاراستنى مافى گه‌لى فه‌له‌ستین و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان و ئارامى و سه‌قامگیرى، كرایه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار