تورك، توركایەتی و دەستووری نوێ توركیا
یەغمۆر ئاتسێز
لە زۆر قسە كردن و سووڕانەوە لە دەور یەك مەسەلە یا یەك بابەتدا زۆر بێزارم بەڵام بەداخەوە جارجار مرۆڤ ناچار دەبێت. لەم رۆژانەی دواییدا مەسەلەی هەرهەموومان بووەتە توركیا و توركایەتی. لە دانیشتنەكانماندا لە كاتی نووستنماندا و لە هەمووی كاتەكانی ژیانماندا باسی تورك و توركیایەتی دەكەین و بە سەدان پرسیاری بەبێ مانامان لەم بارەیەوە پرسیوە. تورك كییە؟ لە كوێ دەمێنێت؟ سوودی بۆ ئەوانی دیكە چییە؟ ئایا بەبێ تورك رۆژهەڵاتی ناوین دەبێت یانا؟
لەم بوارەدا ئەوەندە دواكەوتووین كە گەیشتینە ئاستی 100 ساڵی رابردوو و لەو كاتە شاعێری تورك بەهجەت كەمال وتوویەتی: ئەگەر تورك نەبێت ئەوا لە مێژوودا چی هەیە كە شایانی نووساندن بێت؟ مەبەستی من ئەوەیە كە لە سەدەی بیستەمدا ئێمە هێشتاكە زۆر دواكەوتوون و ناتوانین رووداو پێشهاتەكان بە پێ هەڵومەرجی سەردەم هەڵبسەنگێنن.
ئەمرۆیش هەر وەكو سەد ساڵ لەمەوبەر بیر دەكەینەوە و دەڵێن ئەگەر تورك نەبێت داخوا چی دەنووسرا و ئا ئەگەر تورك نەبێت چی روودەدات؟
رەگەز پەرەستی ناوداری تورك نیهال ئاتسێز دەڵێت: ئەوانەی كە بە رەسەن توركن و ئەوانەی كە خۆیان بە ئەوەندەی توركێك بە تورك دەزانن توركن. من لەم بروایەدام كە ئەگەر لە سەدەی بیستەمدا رەگەزپەرەستەكانی ئێمە وایان كردووە یا خۆ وابیریان كردووەتەوە ئەوا هەڵەیەكی یەكجار گەورەیە كە ئێمە لە سەدەی بیستەمدا ئەم شتانە دووبارە بكەینەوە یا وەكو ئەوان بیر بكەینەوە.
لێرەدا دەمەوێ بە بیری ئەو كەسانە بهێنمەوە كە نایانەوێ لەم وتانەی من تێبگەین كە من وەكو یەكێك لە ئاتسێزەكانی توركیا نە سەبڕم و نە شرۆڤەگەری خوێنم.
بێگۆمان كەسێك كە خۆی بە تورك بزانێت یا هەست بە توركیایەتی بكات توركە. كەسێكیش كە لەم بڕوایەدا بێت ئەوا ناتوانێت شرۆڤەگەڕی خوێن بێت.( مەبەست لە شرۆڤەگەری خوێن شەڕخوازی و میلیتاریست بوونە).
ئایا ئەگەر بەمجۆرە بووبایا ئەو كاتە ئەو هەموو رێز و حورمەتە لە بەرامبەر ئەو شاعێرە ناودارە كە سروودی میللی توركیای ئامادە كردووە دەگیڕدرا؟ هەر هەموومان دەزانین كە شاعێری ناودار محەمەد عاكیف بە رەسەن خەڵكی ئاڵبانیا بوو بەڵام لە من و تۆیش توركتر بوو.
دەمەوێ لێرەدا كۆتایی بەمجۆرە مەسەلانە و بەمجۆرە گفتووگۆیانە بهێنم و باسی مەسەلەی سەرەكییەكانی رۆژانی توركیا بكەین. لەم رۆژانەدا پارت و لایەنە سیاسییەكانی توركیا سەرقاڵی ئامادە كردنی دەستووری نوێن بۆ توركیا. حكوومەتیش بەو پەڕی هێزی خۆیەوە هەوڵ بۆ ئەوە دەدات كە پارت و لایەنە سیاسییەكان نزیكی یەكتر بكاتەوە تا بەمجۆرە توركیایەكی نوێ بونیاد بنێت. ماوەیەك بریار بوو كە مەسەلەی ئامادە كردنی دەستووری نوێ توركیا بكەوێتە دوای هەڵبژاردنەكان بەڵام دیارە حكوومەتی ئاكەپە نایەوێ تا كاتی هەڵبژاردنەكان ئەم مەسەلەیە درێژ بكات. دەستووری توركیا مەسەلەیەكی سەرەكەی وڵاتە كە چەندین ساڵە بە هۆی توند بوونی ئەم دەستوورەوە وڵات رووبەرووی چەندین كێشەی سەرەكە بووە هەر بۆیە ئەگەر ئەم دەستوورە زووتر ئامادە بكرێت پێم وایە كە توركیا زووتر دەتوانێت خۆی لە قەیران و ئاڵۆزی چاوەڕواننەكراو دوور بخاتەوە.
بێگۆمان نە خستنی ئەم دەستوورە كە لە لایەن چەند كەسێكی رەگەز پەرەست و بەرەژوەندی پەرەستەوە ئامادە كراوە و زیاتر لە 31 ساڵە لە سەر توركیا فەرز دەكرێت، بۆ نێو زبڵدانی مێژوو عەیبێكی یەكجارگەورەی دیموكراسیەتی توركیایە. دەبوایا دیموكراسیەتی توركیا چەندین ساڵ لەمەوبەر ئەو دەستوورەی وەلاوە نابا بەڵام بەداخەوە بە هۆی زاڵ بوونی دەسەڵات و عەقڵیەتی سەربازی و شۆڤەن لە توركیا، ئەو دەستوورە تا ئەمرۆمان تەمەنی خۆی دریژ كردووە.
ئەو دەستوورە سەربازییە كە ئێستا توركیا بەرێوە دەبات بەس تەنیا دەستووری بنەڕەتی نییە، چوونكە لە نێو ئەم دەستوورەدا مادە و خاڵی وا بە جێ كراوە كە لە هیچ وڵاتێكی جیهاندا ئەم جۆرە خاڵانە لە نێو دەستووردا نانووسرن.
وا بزانم ئەمجارە پارتە سیاسییەكان و حكوومەت سوورن لە سەر گۆڕانی دەستوور و ئامادە كردنی دەستوورێكی نوێ. دوێنێ رەشنووسی ئامادەكراوی هەر چوار پارتە سیاسییەكەی توركیام هەڵسەنگاند. مەهەپە و جەهەپە هێشتا هەر لە سەر رێبازی سەربازی و شۆڤەنیدا دەیانەوێ دەستوور ئامادە بكەن، بەڵام رەشنووسی بەدەپە و ئاكەپە تۆزێك سەردەمییانەتر و دیموكراتیكترە. ئەگەر جەهەپە و مەهەپە لە سەر ئەو رێبازەی كە ئێستا گرتوویانەتە بەر سوور بن و هاوكاری ئاكەپە نەكەن، ئەوا ئاكەپە دەتوانێت سوود لە رەشنووسەكەی بەدەپە وەربگرێت و بە هاوكاری بەدەپە دەستوورێكی نوێ بۆ توركیا ئامادە بكەن و كۆتایی بە قەیرانی وشەكانی وەكو، نەتەوە، هاووڵاتی، وڵات و زمان و هەتد بێنن و ئەمەیش سوود و خەیرێكی یەكجار باشی بۆ توركیا هەیە چوونكە دەرگا داخراوەكانی دیموكراسی و جیهانی بوون بە رووی توركیادا دەكاتەوە.
سەرچاوە: ستار




