سەرۆکی حکوومەت و شاندێکی تایلەند گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت دەکەن

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩-٤-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی تایلەندی بە سەرۆکایەتیی دوسیت ماناپان ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوە کرد.
لە دیدارەکەدا کە سوپارک پرۆنگسورە، باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاووتوێ کرا.
شاندەکە خواستی برەودان بە ھاریکاریی ھاوبەش و ھاوئاھەنگی و بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرھێنان و گەشتوگوزار و خوێندن تەندروستی و بەدیجیتەڵکردن دووپات کردەوە.





