٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی لە هەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی(٢٠)ەمین ساڵیادی دەرچوونی هەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب) پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی نووسین و هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی هەفتەنامەی ‏(KURDISH GLOBE)

دەرچوونی یەکەمین ژمارەی هەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب) دەستکەوت و شانازییەکی دیکەی گرنگی میدیایی پارتیمانە بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری ڕاگەیاندن، بەو بۆنەیەوە دەستخۆشیتان لێدەکەین و ڕۆڵی دیار و کاریگەری ئێوە بەرز دەنرخێنین.

هەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب) وەک هەفتەنامەیەک کە بە زمانی ئینگلیزی دەردەچێت لە ڕێرەوی میدیادا بایەخی خۆی هەیە بۆ خزمەتگەیاندن بەو بوارە و بۆ بەرجەستەکردنی ماف و  داخوازییە ڕەواکانمان و گەیاندنی پەیامی نەتەوەیی و نیشتمانیمان بە دەوروبەر و جیهان.  

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥

 

هەواڵی پەیوەندیدار