بۆ تاوتوێكردنی كێشه‌كانی عێراق و پرسی نه‌وت، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

سایتى هه‌ولێر- بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆ ببێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان (د.فوئاد حسێن) له لێدوانێكیدا به (رووداو)ـی راگه‌یاندووه شانده‌كه‌یان سه‌ردانی كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و ناوه‌ند فكر و ئه‌كادیمییه‌كانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه.
د.فوئاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌و سه‌ردانه‌یاندا چه‌ند پرسێكی گرنگ له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مریكا تاوتوێ ده‌كه‌ن؛ له‌وانه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا و ناوچه‌كه، ره‌وشی سووریا، هاوكات مه‌سه‌له‌ی نه‌وت گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
شانده‌كه‌یش پێكهاتوون له: سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان. به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچونی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران(قوباد تاڵه‌بانی)، ، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان (د.ئاشتی هه‌ورامی) و ، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم (فه‌لاح مسته‌فا).




