٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی چاکسازی تورکمان پێشوازی لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک بارزانی لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ کتێب لە گوتارێکدا داوای لە ھێزە سیاسییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد لاپەڕەیەکی نوێ ھەڵبدەنەوە، هاوکات سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانیش پێشوازی لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دەکات.

دەقی پەیامی عبدالقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان.

ڕێزدار مەسعود بارزانی، لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ کتێب، پەیامێکی گرنگی لەمەڕ دۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان خستەڕوو، وەک پارتی چاکسازی تورکمان پشتگیری تەواوی پەیامەکەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەین، پەیامێکە لە ڕوانگەی ھەستی بەرزی نەتەوەیی و نیشتیمانی و چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی ئێستای ھەرێمی کوردستانی تێیدا گوزەر دەکات، وەک پارتی چاکسازی تورکمان داواکارین لە سەرجەم لایەنەکان لەم دۆخە ھەستیارەی ئێستای ھەرێمی کوردستان تێبگەن و بەرەو پیری پەیامەکەی ڕێزدار سەرۆک بارزانیدا بچن، چونکە بەھێزیمان لە یەکگرتووییدایە، و بەیەکڕیزیمان دەستکەوتەکانمان و قەوارەی ھەرێمی کوردستان پارێزراو دەبێت، تاکە ڕێگەی بەھێزیمان و سەرکەوتنمان یەکڕیزییە، ھەر لەو ڕێگەشەوە دەتوانین سەرجەم مافەکانمان بەدەست بھێنین.

 

سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان

٩-٤-٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار