د. هێمن ههورامی: برەودان بە تواناکانی ڕێکخستن سەرکەوتووانە کۆتایی ھات

پیرمام-KDP.info- لە چوارچێوەی کار و بەرنامە و پلانەکانی بەشی رێکخستنی مەکتەبی سیاسی بۆ بەرەوپێشتربردنی تواناکانی ھەڤاڵانی بەرپرسی لیژنە ناوچەکان، ڕۆژی شەممە ٥ ی ٤ ی ٢٠٢٥ لە بارەگای بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی لە پیرمام، خولێکی ڕاھێنان و برەودان بە تواناکانی بواری ڕێکخستن بۆ ھەڤاڵانی بەرپرسی لیژنە ناوچەکانی سەرجەم لقەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان كرایەوە.
د. هێمن ههورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بهرپرسی مهكتهبی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، پاش سەرکەوتووانە جێبەجێکردنی تەواوی بڕگەو کارنامەی خولی ڕاھێنان و برەودان بە تواناکانی ڕێکخستن، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەممە ٧ ی ٤ ی ٢٠٢٥ لە بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی پارتیمان لە پیرمام، ڕێورەسمی کۆتایی ھێنان بۆ بەشداربووانی قۆناغی یەکەمی ئەم خولە بەرێوەچوو.
د. هێمن ههورامی گوتیشی، وێڕای پیرۆزباییمان لەو بەرپرسی لیژنە ناوچانەی کە لە قۆناغی یەکەمدا بەشدار بوون، سوپاسی ھەڤاڵانی لیژنەی سەرپەرشتیمان کرد و ھیوامان خواست ھەڤاڵانی بەشداربوو، بە توانایەکی نوێتر و ئەزموونی زیاترەوە بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان بۆ برەودانی زیاتر بە کاری ئۆرگانەکان و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.
بهرپرسی مهكتهبی ڕێكخستن دەشڵێ، پرۆسەی تواناسازی و کارکردن بە بنەما زانستیەکان و گونجاندنی تیۆرییەکانی رێکخستن لەگەڵ پراکتیکی کاری سیاسی و جەماوەری، پێشمەرجی سەرکەوتنی بەردەوامن.






