٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ھەولێر کەمترین ڕێژەی ھەژاری تۆمار دەکات"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- پایتەختی ھەرێمی کوردستان شاھیدی سەرکەوتنێکی ئابووری بەرچاوە، بە گوێرەی ئامارەکانی شوباتی ٢٠٢٥، تێیدا ڕێژەی ھەژاری تەنیا ٦٪ تۆمار کراوە، ئەمەش کەمترین ڕێژەیە لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان.

پ.ی.دکتۆر ئەمیر سەلیم، مامۆستای کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە زانکۆی سەلاحەدین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگەیاند "ئەم دەستکەوتە بەرچاوە سەرەڕای ئەو فشارە مەیدانی و میدیاییانە ھاتووەتە دی کە ڕووبەڕووی حکوومەتی ھەرێم بووەتەوە.
حکوومەتی ھەرێم توانیویەتی کۆمەڵێک پرۆژەی ستراتیژی جێبەجێ بکات کە ھەلی کاریان بۆ ھەزار کەس ڕەخساندووە."

بەپێی شیکارییەکانی ئەو توێژەرە، سێکتەرە سەرەکییەکانی وەکو ژێرخانی ڕێگاوبان، بەنداوسازی، پیشەسازی قورس و کشتوکاڵی، لەگەڵ پشتیوانی پرۆژە بچووک و مامناوەندییەکان، ڕۆڵی سەرەکییان گێڕاوە لە سەقامگیرکردنی ئابووری شار.
بەتایبەت، فەلسەفەیەکی نوێی کارکردن کە لەسەر بنەمای کەرتی تایبەت دانراوە نەک حکوومی، هاوکات لەگەڵ دانانی مەرجی بەکارھێنانی ٧٥٪ی کارمەند و کرێکاری خۆماڵی بۆ کۆمپانیاکان، یارمەتیدەر بووە بۆ ڕەخساندنی ھەلی کار بە ڕێژەیەکی بەرچاو بۆ خەڵکی ناوچەکە.

بەگوێرەی شیکاریی د.ئەمیر سەلیم، ئەم گۆڕانکارییە ستراتیژییە لە هزری ئابووریدا وای کردووە خەڵک چیتر تەنیا لە دەزگا حکوومییەکان بۆ هەلی کار نەگەڕێن، ئەمەش بەشێکی گرینگی ستراتیژیی حکوومەت بووە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی ھەژاری.

سەلاح جەلال

هەواڵی پەیوەندیدار