٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت نوخشە ناسیح وەک پارێزگاری ھەڵەبجە دەست بەکاربوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا ھاتووە، بەھۆی خانەنشینبوونی پارێزگار و جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، بڕیار درا نوخشە ناسیح ئەو پۆستە بە وەکالەت بەڕێوە ببات.

نوخشە ناسیح لەدوای ئەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە وەک پارێزگاری ھەڵەبجە دەستنیشان کرا، ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری ھەڵەبجە بە وەکالەت بۆ دەرچوو.
 
نوخشە ناسیح لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن وەزیری ناوخۆ و د.ھێمن میرانی بەڕێوەبەری دیوانی ناوخۆ پێشوازیمان لێکرا و فەرمانی دەستبەرکاربوونمان وەک پارێزگاری ھەڵەبجە بە وەکالەت وەرگرت. هاوکات ڕاشیگەیاند: بەڵێن دەدەم کە لە خزمەتی ھاووڵاتییاندا بم و بەپێی ڕێنمایی و بەرنامەی کاری حکوومەتی ھەرێم بەردەوام دەبم لە خزمەتکردن.
 
بەمەش نوخشە ناسیح دوای دەستبەکاربوونی، دەبێتە یەکەم ژن لە ھەرێمی کوردستان کە پۆستی پارێزگار وەردەگرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار