٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له‌ باڵیۆزى فه‌ره‌نسا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٥/٣/١٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی بەھێزکردنی ھاوکاریی نێوانیان لە بوارە جیاکاندا تاوتوێ کران، ھەروەھا دەربارەی ڕەوشی گشتیی عێراق و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی سووریا، بیروڕایان گۆڕییەوە.

نێچیرڤان بارزانی ستایش و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان دەربڕی، ھەروەھا جەختی لەسەر گرنگیی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوولا لە ھەموو بوارەکاندا کردەوە.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی فەرەنسا وێڕای بەبیرھێنانەوەی قوربانییانی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی ھەرێمی کوردستان و عێراق، ھەروەھا ستایشی ڕۆڵی ھەردووکیانی لە پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان، ئامادە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار