سەرۆکی هەرێمی کوردستان: هه‌ڵه‌بجه بووه هێمایه‌كی جیهانی بۆ سته‌ملێكراویى گه‌له‌كه‌مان

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 37ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاو کردەوە، لە پەیامەکەدا دەڵێت، له یادى پڕ له ئازارى كاره‌ساتى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی زیاتر له پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه داده‌نه‌وێنین و به شكۆوه یادی هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌پێناو ئازادی‌دا گیانیان به‌خت كرد.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
له یادى پڕ له ئازارى كاره‌ساتى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی زیاتر له پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه داده‌نه‌وێنین و به شكۆوه یادی هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌پێناو ئازادی‌دا گیانیان به‌خت كرد. سڵاو و ڕێز بۆ بنه‌ماڵه و كه‌سوكار‌ی سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و برینداران و قوربانییان كه تا ئه‌مڕۆش هێشتا به‌ده‌ست لێكه‌وته‌كانى ئه‌و تاوانه سامناكه‌وه، ئازار ده‌چێژن.
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا تاوانێك نه‌بوو، به‌ڵكوو به‌شێكی خه‌مناك بوو له زنجیره‌یه‌ك تاوان و جینۆساید كه ئامانجیان نه‌هێشتنى گه‌لی كوردستان بوو. گه‌لێك كه ته‌نیا تاوانی، داواكردنی مافی ڕه‌وای خۆی بوو له ژیان و ئازادی. هه‌ڵه‌بجه بووه هێمایه‌كی جیهانی بۆ سته‌ملێكراویى گه‌له‌كه‌مان و شایه‌تحاڵێك بۆ دڕنده‌ییی ئه‌و تاوانانه‌ی دژی ئه‌نجام دران. ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌رییه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌بووایه، ئه‌م كاره‌ساته به ته‌نیا به‌س بوو بۆ داننان به هه‌موو مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستاندا.
له‌م یاده‌دا، جارێكی دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته قه‌ره‌بوو‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو قوربانییانی جینۆساید و ئه‌نفال بكرێته‌وه و له هه‌موو بواره‌كاندا باشترین خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكرێت. ئه‌ركی حكوومه‌تی عێراقه به‌رپرسیاریه‌تیی یاسایی و ئه‌خلاقیی خۆی به‌رانبه‌ر قوربانییان و هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی دەرهەق بە هه‌ڵه‌بجه و دانیشتوانه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات و دادپه‌روه‌رییان بۆ به‌دی بهێنێت، هه‌روه‌ها هه‌موو ڕێكاره‌كانى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بكات، پێویسته كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تییش له هه‌وڵه‌كانی بۆ دڵنیابوون له دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تاوانانه له هه‌ر شوێنێكی جیهان، به‌رده‌وام بێت.
هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ به قه‌واره‌ى ده‌ستووری و فیدراڵی و ته‌واوى ده‌ستكه‌وته‌كانییه‌وه، به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی شه‌هیدانه، ئه‌ركی هه‌موومانه به یه‌كڕیزی و ته‌بایى، بیانپارێزن. وه‌فاداری بۆ قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان، هه‌روه‌ها دڵنیابوون له داهاتوویه‌كى باشتر بۆ هه‌مووان، به پته‌وكردنى پێكه‌وه‌یى و لێكگه‌ییشتن و هاریكارى له‌پێناو پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا ده‌بێت.
سڵاو و دروود بۆ گیانی شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
١٦/٣/٢٠٢٥




