٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: پڕۆژەی ڕووناکی ده‌گاته‌ ئیدارە سەربەخۆکانیش

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌بەری بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، پڕۆژەی کارەبا لە ھەفتەی ڕابردوو لە پارێزگای دھۆکیش دەستیپێکردووە، ئێستا ئامادەکاری دەکرێت لە ئیدارە سەربەخۆکانیش دەست پێدەکات.

فارس میرخان، بەڕێوه‌بەری بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان، تایبه‌ت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "دوای ئەوەی پڕۆژەی ڕووناکی لە ھەولێر بەسەرکەوتووی دەستی پێکردووه‌ و دواتریش لە سلێمانی دەستی پێکرد ھەفتەی ڕابردوو لە پارێزگای دھۆکیش دەستی پێکردووە و ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی لەئیدارە سەربەخۆکانیش دەست پێبکات، چونکە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانه‌ پێویستە ئەو پڕۆژەیە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت و ھەموو ھەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن کارەبای ٢٤کاتژمێری.

میرخان گوتیشی، "ئەو نرخەی ئێستا ھەیە ئەزموونییە و ھێشتا نرخ دیاری نه‌کراوە بەفەرمیی دیار نیە و پێویستە ئەنجومەنی وەزارەت کۆبوونەوەی لەسەر بکات و نرخێک دیاری بکرێت و بۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕوات، ئەوکات پەسەند بکرێت و دەبێتە نرخی فەرمیی، بۆیە ئەوەی ئێستا ھەیە ھیچ نرخێکی فەرمیی نیە و نرخێک دیاری دەکرێت لەبەرژوەندی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بێت، بۆیە پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو کۆتایی پێدێت.

 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار