دیندار دۆسکی: ئه‌زموونی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌م قۆناغه گرینگه

دهۆك -KDP.info- سیاسه‌تمه‌دارێك پێی وایه، ناوچه‌كه به چه‌ندین كێشه و ڕووداودا تێده‌په‌ڕێت و گه‌لی كورد له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه پێویستی به حیكمه‌ت و ئه‌زموونی سه‌رۆك بارزانی هه‌یه.
دیندار نه‌جمان دۆسكی سیاسه‌تمه‌دار، به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "سه‌رۆك بارزانی ئه‌زموونێكی دوور و درێژی له خه‌باتی سیاسی هەیە، بۆیە ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان مه‌رجه‌عه و بۆچوونه‌كانی جێی ڕێز و پێزانینی هه‌موو لایه‌كه.
كه‌سانی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی له ناو گه‌لانی جیهان وا به‌ئاسانی دروست نابن و دروست بوونی ڕه‌مزی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كاتێكی زۆری پێویسته، خه‌بات و مێژووی ده‌وێت."
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئێستا ناوچه‌كه به چه‌ندین كێشه‌دا تێده‌په‌ڕێت، باس له هه‌ر شوێنێكی ده‌وروبه‌رمان بكه‌ین كێشه و گرفتە، ناوچه‌كه پڕه لە كێشه‌ی سیاسی و پێویستمان به كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون هه‌یه."
دیندار نه‌جمان دۆسكی ده‌شڵێت "له عێراق و توركیا و سووریا گۆڕانكاری به‌ڕێوەیە، ده‌بێت لایه‌نه‌كان سوود له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌ربگرن، به‌تایبه‌تی سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشانه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستیان ده‌كات، سه‌رۆك بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی خێرخوازە و پیاوی ئاشتییه له ناوچه‌كه."
قائید میرۆ




