وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: ناوی 54 هەزار فەرمانبەر ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە

هه‌ولێر -KDP.info- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاشكرایكرد، لیستێكی دیكه‌ی ناوی فه‌رمانبه‌ران بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، ده‌شڵێ "لیسته‌كه ناوی 54 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین له خۆ ده‌گرێت."
سه‌ربه‌ست مه‌ولود، به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "پێش چه‌ند ڕۆژێك هه‌شت هه‌زار ناوی دیكه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرا بۆ وه‌رگرتنی ڕەزامه‌ندی بۆ پیدانی پارچه زه‌وی، ناوه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گەڕاونەتەوە."
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گوتیشی "دوێنێ، ڕۆژی دووشه‌ممه، لیستێكی دیكه‌ی ناوی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرا كه 54 هه‌زار ناوی تێدایه و زۆربه‌یان هی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و خانه‌نشینن."
سه‌ربه‌ست مه‌ولود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "چاوه‌ڕێی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانین بۆ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و 54 هه‌زار خانه‌نشین و فه‌رمانبه‌رانه‌ش بگه‌ڕێته‌وه و سوودمەند بن له وه‌رگرتنی زه‌وی، بێگومان دواتر ئەو لیستانەی دیكه‌ش کە ماون ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ده‌كرێن."
قائید میرۆ




