وەزیری نەوتی عێراق: دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕادەگەیەنین

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی عێراق لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕادەگەیەنێت.
هەینی، 28-02-2025، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق، لە کاتی بەسەرکردنەوەی بەندەری "خۆر ئەلزوبەیر" لە پارێزگای بەسرە، ڕایگەیاند، "لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕادەگەیەنین."
بە گوتەی وەزیری نەوتی عێراق "لە هەنگاوی یەکەمدا، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی فیدراڵی (سۆمۆ) ڕۆژانە 185 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەفرۆشێت تاوەکوو هەنگاو بە هەنگاو دەگاتە ئەو بڕە نەوتەی لە بودجەی گشتیی فیدراڵیدا ئاماژەی پێ دراوە."




