٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێشانگای نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێل لە هەولێر دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێل لە ھەولێر دەکاتەوە کە سەدان کۆمپانیا تێیدا بەشدار دەبن. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠-٠٢-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێل لە ھەولێر دەکاتەوە.

پێشانگەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، تاوەکوو ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو، ٢٣-٠٢-٢٠٢٥، بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر ١١:٠٠ـی پێشنیوەڕۆ تاوەکوو ٠٧:٠٠ـی ئێوارە کراوە دەبێت. 

١٢ کۆمپانیای گەورە بە ١٩ براندی جیاواز، ١٦٠ کۆمپانیای جوانکاری و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل کە ٤٠ـیان ناوخۆیی و ١٢٠ـیان بیانین، بەشداریی پێشانگەکە دەکەن.

لەم پێشانگەیەدا، گەورەترین نمایشی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار