نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له خاتوو به‌ریس ئه‌كینجى، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له به‌ڕێز باڵیۆزى توركیا له عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى بوارى وزه پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى هاریكاریى هاوبه‌شیان له بوارى وزه و به‌ڕێوه‌بردنى ئاودا تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ى هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردولا هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى بودجه‌ى گشتیى عێراقییان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند كه ڕێگه بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان خۆش ده‌كات. له‌مباره‌یه‌وه باسیان له ڕێكاره‌كانى ئاماده‌كارى بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت و سوود و لێكه‌وته ئه‌رێنییه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراقدایه و به سوودى بودجه‌ى گشتیى وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا له بوارى وزه‌دا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز خاتوو ئه‌كینجى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى به لێكگه‌یشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو پشتگیرییه‌كى توركیاى بۆ پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆسییه‌ى ئاویش، خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاریكاریى هاوبه‌ش له بوارى به‌ڕێوه‌بردنى ئاو و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا له‌گه‌ڵ عێراقدا نیشان دا.
چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێی بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى توركیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.




