٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"وادەی تەواوبوونی نوژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری ھەولێر ئاشکراکرا"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی  شارەوانی  ھەولێر گوتی "کاری نوژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری ھەولێر لە قۆناغی کۆتاییدایە و پێش ھاتنی جەژنی ڕەمەزان دوکانەکان ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێنەوە." 

کارزان عەبدولھادی، سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "نوژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری ھەولێر بەردەوامە و کاری تێدا دەکرێت، ئێستا لە قۆناغی کۆتاییداین، بڕیارە پێش ھاتنی جەژنی ڕەمەزان تەواوبێت و ڕادەستی کاسبکارەکان بکرێتەوە." 

کارزان عەبدولھادی گوتیشی "ئەوەی ئێستا کاری تێدا دەکرێت لە قەیسەری کۆن ھەندێک کار ماوە، قەیسەری نوێش تەواو بووە و کاسبکاران کاری خۆیان دەکەن، تەنیا کاری میکانیکی ماوە، بۆیە کاری زۆر باش کراوە و تەنیا ھەندێک کار ماوە و لە قۆناغی کۆتاییدایە، پێش جەژنی ڕەمەزان ھەموو تەواو دەبێت و ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێتەوە." 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار