٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هۆشیار زێباری: هەفتەی داهاتوو گفتوگۆ لەباره‌ی دابەشكردنی پۆست و پلەكان دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند، دەستمان بە دانوستانی ڕژد بۆ پێكهێنانی حكوومەت كردووە و گەیشتووینەتە ئەنجامێكی باش.

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، لەگەڵ هەموو لایەنە كوردستانییەكان دانوستانمان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، گەیشتووینە ئەنجامێكی باش و پێشكەوتوو بۆ گەڵاڵەكردنی بەرنامەیەكی حكوومی بۆ كابینەی دەیەم."

زێباری گوتیشی، "لە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ هاوبەشەكانمان بەتایبەت هاوبەشی سەرەكیمان (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان) گفتوگۆ لەباره‌ی دابەشكردنی پێگە و پۆست و پلەكان دەكەین، كەشەكە ئەرێنییە و بەهیواین حكوومەت لە دوو مانگی داهاتوودا پێك بێت و پێمان وانییە زیاتر بخایەنێت."

 

 

كەناڵی (ئەلحەدەس)

هەواڵی پەیوەندیدار