٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تێکۆشەران: داوامان کردووە کەسانی خاوەن ئەزموون بۆ كابینەی نوێ دیاری بکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای تێکۆشەران دەڵێ، وەکو ئەنجومەنی باڵای تێکۆشەران چاودێریی بارودۆخی سیاسی دەکەین و ھەموو پرسەکانیش تاوتوێی دەکەین دەشڵێ، بۆ پێکھێنانی حکوومەت ڕاپۆرتێکمان بەرز کردووەتەوە و داوامان کردووە کەسانی شارەزا و خاوەن ئەزموونبۆ كابینەی نوێ  دیاری بکرێن. 

د. پیرۆت ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای تێکۆشەران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "وەکو ئەنجومەنی باڵای تێکۆشەران چاودێریی بارودۆخی سیاسی دەکەین و ھەموو پرسەکانیش تاوتوێی دەکەین و بە ڕاپۆرت بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی بەرز دەکرێنەوە، ڕاپۆرتەکانی ئێمەش بە شێوەی ڕاستەوخۆن و بۆ ھەر پرسێکی سیاسی یا بارودۆخ و پێشهاتەكان ڕای خۆمان بەرز دەکەینەوە، بۆ نموونە لە ھەر شوێنێکی کوردستان و عێراق ئەوەی پەیوەندی بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەبێت ڕای خۆمان دەدەینە سەرۆک بارزانی و سەرۆک بارزانیش ھەموو ڕاپۆرتەکانی ئێمە بەھەند وەردەگرێت و ھەر ڕاپۆرتێکی بۆ بەرز بکەینەوە، بۆ لایەنی پەیوەندیدار لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئاراستەی دەکات.

د. پیرۆت گوتیشی، ئێمە ھەموو جارێک لەسەر ھەر پرسێک بمانەوێت ڕای خۆمان بدەین، کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین و دوای گفتوگۆیەکی زۆر ئەوکات ڕای خۆمان بە ڕاپۆرت بۆ سەرۆک بارزانی بەرز دەکەینەوە، بۆیە ئێمە لە زۆرینەی پرسە سیاسییەکان ڕای خۆمان ھەیە و وەکو ئەنجومەنی باڵای تێکۆشەران ڕاپۆرتی زۆریشمان داوەتە سەروی خۆمان و بۆ پێکھێنانی حکوومەتیش ڕاپۆرتێکمان بەرز کردووەتەوە و داوامان کردووە بۆ كابینەی نوێ کەسانی شارەزا و خاوەن ئەزموون دیاری بکرێن.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار