سه‌رۆك بارزانی: ئیدریس بارزانی هه‌ستی كه‌موكورتی لای به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌ڕه‌وانده‌وه

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ 38ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی ئیدریس بارزانییه، كه ڕۆڵێكی كارای له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌لی كوردستاندا هه‌بووه.
ئیدریس مستەفا بارزانی ساڵی 1944 لە بارزان لەدایک بوو، کاتێک تەمەنی سێ ساڵ بوو، لەگەڵ بنەماڵەکەیدا لەلایەن دەسەڵاتی ئەو کاتەی عێراقەوە بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراق دوورخرایەوە و لەوێ ژیانێکی سەختی دوور لە نیشتمانی بەسەربرد، دواتر له سه‌روه‌ختی لاوێتیدا به‌شداریی شۆڕش و خه‌بات و تێكۆشانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستانی كرد.
سه‌رۆك بارزانی، له به‌رگی چواره‌می كتێبی (بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كورد/ شۆڕشی گوڵان) له‌باره‌ی ئیدریس بارزانییه‌وه ده‌نووسێ، "كاك ئیدریس مرۆڤێكی زۆر گه‌وره بوو، گه‌وره‌ییه‌كه‌شی له پێگه‌یشتن و تێگه‌یشتنی ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی هاتبوو، بووبووه هۆی نه‌رمونیانییه‌كه‌شی.
سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێ، "ئیدریس بارزانی، كه‌سێكی له‌خۆربردوو و خاكی بوو، بیری له تۆڵه‌كردنه‌وه نه‌ده‌كرده‌وه، زۆرجار كه‌سی ئاسایی به ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی ده‌زانی و هه‌ستی كه‌موكورتی لای به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌ڕه‌وانده‌وه.
ئیدریس بارزانی، له 31/1/1987 و 38 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له شارۆچكه‌ی سلیڤانای سه‌ر پارێزگای ورمێی ئێران، كۆچی دوایی كرد.




