٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری پارێزگار بۆ KDP: لە دھۆک ١٠ قایمقام و بەڕێوەبەری گشتی خانەنشین دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک گوتی، لە چوارچێوەی بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ ٦٠ ساڵی، لە پارێزگای دھۆک ١٠ بەڕێوەبەر و قایمقام خانەنشین دەبن، بەڵام ھیچ کاریگەرییەک لەسەر پارێزگای دھۆک دروست نابێت و کەسانی دیکە ھەن لە شوێنیان دابنرێن.

ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەو کەسانەی تەمەنیان دەگاتە ٦٠ ساڵ خانەنشین دەکرێن، لە پارێزگای دھۆکیش ١٠ کەس لەوانەی خانەنشین دەکرێن، قایمقام و بەڕێوەبەری گشتین، کە لەنێویاندا قایمقامی قەزای ناوەندیی دھۆک و قایمقامی قەزای بەردەڕەش ھەیە، بەڵام ھەمووان لەمساڵدا خانەنشین دەکرێن بەپێی ڕۆژ و مانگ ئەوانەی بەپێی ڕۆژ و مانگ ببنە ٦٠ ساڵ، ڕاستەوخۆ خانەنشین دەکرێن، بۆ نموونە قایمقامێک لە مانگی پێنج خانەنشین دەبێت و ئەوەی دیکەش لە مانگی ١٠ی ئەمساڵدا، بۆیە کە بوونە ٦٠ ساڵ خانەنشین دەکرێن و کەسانی دیکە بەوەکالەت لە شوێنیان دادەنرێن.

سەید ساڵح گوتیشی، ھیچ گرفتێکمان لە خانەنشینبوونی قایمقامەکان و بەڕێوەبەری گشتیش بۆ دروست نابێت، چونکە سەبارەت بە قایمقامەکان دەتوانین بەڕێوەبەری ناحیە بەوەکالەت لە شوێنیان دابنێین و بەڕێوەبەری گشتیش بە ھەمان شێوە جێگرەکانیان پۆستەکانیان بەڕێوە دەبەن تاوەکو کەسانی تازە بەفەرمی لە شوێنیان دادەنرێن، بۆیە پرۆسەکە وەکو خۆی ئەنجام دەدرێت و ھیچ گرفتێک بۆ ئێمە دروست نابێت.

جێگری پارێزگاری دھۆک دەشڵێ، ئێستا قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە پێیان دەگوترێت (معەوەم) واتا ھیچ پۆستێک بەڕێوە نابەن لە شوێنیان دابنرێن بەوەکالەت و بۆ بەڕێوەبەری گشتیش بە ھەمان شێوە بەوەکالەت بەڕێوە دەبردرێن، بۆیە ھیچ کاریگەرییەک بۆ پارێزگای دھۆک دروست نابێت.

بەپێی ئامارێک، لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٣٦ ھەزار کەس خانەنشین دەبن، کە تەمەنیان دەگاتە ٦٠ ساڵ.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار