مه‌حما خه‌لیل: "له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێکكه‌وتنی شنگال سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین"

به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، ده‌ڵێ "له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێکكه‌وتنامه‌ی شنگال له دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین."
مه‌حما خه‌لیل، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "چه‌ندین ساڵ دوای ئیمزاكردنی ڕێکكه‌وتنامه‌ی شنگال هێشتا به‌نده‌كانی ناو ڕێکكه‌وتنامه‌كه جێبه‌جێ نەکراون و ڕه‌وشی شنگال ئاسایی نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه یه‌كێك له خاڵه‌كانی كارنامه‌ی حكوومه‌تی ئێستای عێراق ئاساییکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی شنگاله."
ئه‌وپه‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت "له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو پرسیاری ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕەوشی شنگالم له وه‌زیری ناوخۆی عێراق كرد، وای وه‌ڵام دامەوە "په‌كه‌كه ڕێگرە له ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی شنگال و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ڕێکكه‌وتنی شنگال درووست دەکات"، بۆیە له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو له دادگای فیدڕاڵ سكاڵا له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێکكه‌وتنامه‌ی شنگال تۆمار دەکەین، ده‌مانه‌وێ له‌ڕێگه‌ی یاساوه لێپرسینه‌وه بكرێت و ڕه‌وشی شنگال ئاسایی بكرێته‌وه."
قائید میرۆ




