٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فوئاد حوسێن: شاندی هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی مووچه‌ كۆده‌بنه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا شاندی ھاوبەشیی وەزارەتی دارایی عێراق و ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دووەمین کۆبوونەوەیان دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بەو ھەموارەی لە پەرلەمانی عێراقە لەبارەی دووبارە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان قسەیان کردووە بۆ ئەوەی لە لایەن پەرلەمانەوە تێپەڕێندرێت.

فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆژی ھەینی داھاتوو شاندی ھاوبەشیی وەزارەتی دارایی عێراق و ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دووەمین کۆبوونەوەیان دەکەن.

وەزیری دەرەوەی عێراق ھەروەھا سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، لەگەڵ ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا باسیان لە دووبارە دەستپێکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار