د.سالار عوسمان لە کەرکووک سەردانی کتێبخانەی کارێزی کرد

کەرکووک-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، د.سالار عوسمان لە کەرکووک سەردانی کتێبخانەی کارێزی کردوو لە دیدارەکەدا وتوێژ لەبارەی کارو چالاکییەکانی کتێبخانەی کارێز کرا.
لە شاری کەرکووک، د.سالار عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی کتێبخانەی کارێزی کرد و لەلایەن ژمارەیەک لە ڕۆشنبیر و نووسەر ئەدیبانی دیاری کەرکووک پێشوازی لێکرا.
بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، کار و بەرنامە فیکری و ئەدەبی و کولتووری و فەرھەنگی و ڕۆشنبیرییەکانی کتێبخانەی کارێزی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەدا، چالاکییەکانی کتێبخانەکە بووەتە ناوەندێکی مەزن و کۆکەرەوە بۆ نووسەر و ڕۆشنبیرانی شاری کەرکووک و پێویستە فراوانتر بکرێت، ھەروەھا ئامادەیی خۆی بۆ ھەر ھاوکارییەک و پاڵپشتییەکی کتێبخانەکە نیشاندا.





