٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و شا عەبدوڵڵا شانشینی ئوردن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەسەردانێکی فەرمی گەیشتینە عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردن و لەگەڵ خاوەنشکۆ شا عەبدوڵلای دووەم، شای شانشینی ئوردنەوە کۆبووینەوە، ئەمە دەقی ناوەڕۆکی دیدارەکەیە:

گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی فراوانکردنی لە بوارە جیاوازەکاندا کرد. خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵای دووەم، سڵاو و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی دەربڕی.
جەختمان لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی ئوردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەموو بوارەکاندا کرد.
هەوڵەکانی شانشینی هاشمیی ئوردنی بە ڕێبەرایەتی خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵای دووەم-مان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرز نرخاند.
سەبارەت بە بارودۆخی سووریاش، دووپاتمان کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیری سووریا، بۆ سەقامگیریی ناوچەکە زۆر گرنگە، هەروەها جەختمان لە گرنگیی بەردەوامبوونی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و گەیشتن بە ئاشتییەکی گشتگیر لە سەرتاسەری ناوچەکەدا کردەوە.

مەسروور بارزانی

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار