٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوھدار شێخۆ بۆ KDP: لە مانگی ڕەمەزان هەر پێنج هۆڵی پرسەکان دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت، بۆ ئاسانکاری ھاووڵاتیان و ڕێکخستنی پرسە لە زاخۆ پێنج ھۆڵ بە ھەموو پێداویستیەکانەوە لەیەک شوێن دروست دەکرێن، بۆ ئەوەی ھەر کەسێک بیەوێت بچێت بۆ سەرەخۆشی ھەموو پرسەکان لەیەک شوێن بن.

گوھدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە لێدوانێکی تایبەتدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پڕۆژەیەکمان ھەیە بۆ دروستکردنی ھۆڵی پرسەدانان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەھۆی ئەوەی خەڵکی ئێمە تووشی ناخۆشی دەبن لە چوونی پرسەیەک بۆ پرسەیەکی دیکە بەھۆی دووری ڕێگا و ترافیک و قەڵەباڵغی، بۆیە بڕیارە لەگەڵ شارەوانی و ئەوقافی زاخۆ پێنج ھۆڵی پرسە لە زاخۆ دروست بکرێن و ھەر پرسەیەک ھەبێت لەو ھۆڵانە بەڕێوەبچێت.

گوھدار شێخۆ گوتیشی: ئەو پێنج ھۆڵەی پرسە دروست دەکرێن ھەرچی پێویستە بۆ ھۆڵی پرسە تێیدا دادەنرێت و بەشێوەیەکی زۆر باش و ڕێکوپێک دروست دەکرێن و لەیەک شوێن دەبن، بۆ ئەوەی ئەوەی بیەوێت بچێتە سەرەخۆشی بۆ پرسەی ھەر کەسێک ئەگەر چەند پرسە ھەبێت لەیەک شوێن بەشداری پرسەکان بکات، بۆیە ئەو پڕۆژەیە لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ جێبەجێ دەکەین و دەست بە دروستکردنی ھەر پێنج ھۆڵەکە دەکەین.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار