٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیامێکدا بە بۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی و سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرە و ھەڵبژاردنی سەرکردایەتیی نوێی حزبەکەیانەوە، پیرۆزبایی لە بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین بەھائەدین و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەھائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی و ھەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازە و دووبارە ھەڵبژاردنەوەی وەک ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەھائەدین کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە ھەماھەنگی و تەبایی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار