٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌رپرسی لقی 22 بۆ KDP: خەڵکی کوردستان بە هیوای مه‌زنه‌وه‌ لە پارتی ده‌ڕوانن

سەرچاوە: KDP.info

گه‌رمیان-KDP.info- به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، پارتی جێگای متمانه‌ی گه‌لی كوردستانه‌ و سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشار و ته‌نگه‌ژه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان كه‌ بۆ كوردستان دروست كران، به‌ڵام پارتی سه‌ركه‌وت و نه‌یار و ركابه‌ره‌كانی بێهیوا كرد ده‌شڵێ، پارتی ئامادەکاریی زیاتری تەکنیکی و سیاسی و جەماوەری بۆ بەدەستهێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ دەکات.

ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركه‌وتنی پارتی له‌ هەڵبژاردنی ساڵی 2024 بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگه‌یاند: پارتی لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ بۆ پەرلەمانی کوردستان، سەرەڕای گوشار و پیلانگێڕیی زۆر و هەمەلایەنە لەلایەن نەیار و رکابەرەکانیەوە بۆ ئەوەی پارتی لە قاڵب بدرێ، بەڵام بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان سەرکەوتنێکی مێژوویی بێوێنەی تۆمار کرد، ئەم سەرکەوتنە سەلماندی کە پارتی جیگەی متمانەی خەڵکی کوردستانه‌ و هەمیشە پشتئەستوورە بە ئەندام و لایەنگران و جەماوەرکەی، چونکە پارتی خاوەن مێژوویەکی پڕشنگدارە لە خەبات و خزمەت و پێکەوەژیان و سەقامگیری، هەر ئەوەش وای کردووە خەڵکی کوردستان لە هەموو بارودۆخێکدا بە هیوای گەورەوە لە پارتی بڕوانێت و متمانەی پێ ببەخشێت.

ساڵح هه‌روه‌ها باسی ڕۆڵی رابه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی و هه‌ماهه‌نگیی ئۆرگانه‌كانی پارتی كرد و گوتی: "پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی لەم هەڵبژاردنەدا بە بەرنامە و پلانێکی بەهێزەوە بەشداریی هەڵبژاردنی کرد و تەواوی ئۆرگانە جیاوازەکانی پارتی بە هەماهەنگیی نێوخۆیی و جەماوەری، کاری گرنگیان ئەنجام دا، بۆیە سەرکەوتنی لیستی ١٩٠ ئەنجامەکەی شایستەی ئەو متمانەیە بوو کە پارتی چاوەڕێی لە خەڵک دەکرد و هاوکات نەیار و رکابەرەکانی تووشی شۆک و بێهیوایی کرد.

ناوبراو هه‌روه‌ها باسی سه‌ركه‌وتن و جه‌ماوه‌ریبوون و وه‌فای خه‌ڵكی كوردستانی كرد و ئاماژەشی دا: "سەرکەوتنی گەورەی پارتی، ئەوەی بۆ هەموو لایەک دووپات کردەوە کە خەڵکی کوردستان وەفا و پێزانینیان بۆ مێژوو و خەبات و قوربانی و حوکمڕانیی پڕ خزمەتی پارتی هەیە، بۆیە پارتی لە ئێستا و داهاتوودا هەنگاوەکانی هەمیشە بۆ بەرژەوەندیی خەڵک و پێشکەوتن و سەقامگیری و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیی خەڵکی کوردستانه‌ و چاوه‌ڕێین کە لە ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت، ئەگەر بارودۆخەکە لەبار بێت، بێگومان پارتی ئامادەکاریی زیاتری تەکنیکی و سیاسی و جەماوەری بۆ بەدەستهێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ دەکات.

 

سه‌لاح جه‌لال

هەواڵی پەیوەندیدار