ماڵپەڕی KDP ئاماری پڕۆژەکانی حکوومەتی ھەرێم لە پارێزگای دھۆک بڵاودەکاتەوە

دھۆک-KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک ئەو پڕۆژانەی لە کابینەی نۆیەم لەو پارێزگایە ئەنجامدراوە، ھەزار و ٣١٤ پڕۆژەیە بە گوژمەی زیاتر لە ٣ ترلیۆن و ١٠٧ ملیار دینار.
بەپێی ئامارێکی تایبەت کە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە و تێیدا ھاتووە، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پارێزگای دھۆک لە کەرتی گشتی ھەزار و ٢٤٩ پڕۆژە بەسەرمایەی دوو ترلیۆن و ١٨ملیار دینار پڕۆژە ئەنجامدراون و لەکەرتی تایبەتیش ٦٥ پڕۆژە بەسەرمایەی ترلیۆنێک و ٨٩ ملیار دینار، کە کۆی گشتی ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە بەسەرمایەی ٣ ترلیۆن و ١٠٧ ملیار دینار.
بەجۆرێک لە ساڵی ٢٠٢٠دا ١٤٨ پڕۆژە بەسەرمایەی ٥٤٩ ملیار و ٨٤٧ ملیۆن و ٥٦٨ ھەزار و ٦٤٢ دینار، لە ساڵی ٢٠٢١دا ١٣٨ پڕۆژە بەسەرمایەی ١٥٢ ملیار و ٤٩٠ ملیۆن و ٦٧١ ھەزار و ٩٨١ دینار، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٣٢٥ پڕۆژە بەسەرمایەی ٢٣٨ ملیار و ١٣٣ ملیۆن و ٦٦٨ ھەزار و ٧٩٥ دینار، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٠١پڕۆژە بەسەرمایەی ١٠٩ ملیار و ٥١٤ ملیۆن و ٥٧١ ھەزار و ٥٧٢ دینار، لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەسەرمایەی ٩٦٠ ملیار و ٥١٥ ملیۆن و ٧٦٧ ھەزار و ٧٥٦ دینار، هاوکات بوودجەی پارێزگاش ١١٨ پڕۆژە بە سەرمایەی ٧ ملیار و ٦٥٢ ملیۆن و ٧١٧ ھەزار و ٥٠٠ دینارە و لەسەر بوودجەی وەبەرھێنان ٦٥ پڕۆژە بەسەرمایەی ترلیۆنێک و ٨٨ ملیار و ٩٨٨ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار دینار، کۆی گشتی دەکاتە ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە بەسەرمایەی ٣ ترلیۆن و ١٠٧ ملیار و ١٤٣ ملیۆن و ٥٦٦ ھەزار و ٢٤٦ دینار.
بەپێی ئامارەکە، لە قەزای دھۆک ٢٢١ پڕۆژە بەسەرمایەی ٦١٨ ملیار و ٦٧٧ ملیۆن و ٧٢٠ ھەزار و ٨٣٥ دینار و لە قەزای ئامێدی ٣٣١ پڕۆژە بە سەرمایەی ٤٠١ ملیار و ٢٥ ملیۆن و ٤٤٥ ھەزار و ٣٩٩ دینار و لە قەزای شێخان ١٦١پڕۆژە بەسەرمایەی ٢٩٦ ملیار و ٥٨٧ ملیۆن و ٨٥١ ھەزار و ٨٩٩ دینار و لە قەزای ئاکرێ ٢١٦ پڕۆژە بەسەرمایەی ٢٠٨ ملیار و ٩٨٩ ملیۆن و ٥٣٩ ھەزار و ٥٠٩ دینار و لە قەزای سێمێل ١٥٩ پڕۆژە بەسەرمایەی ٢٠٢ ملیار و ٨٢٥ ملیۆن و ٥٨٠ ھەزار و ٨٩٨ دینار و لەقەزای بەردەڕەش ٢١٦ پڕۆژە بەسەرمایەی ٣٠٢ ملیار و ٦١٥ ملیۆن و ٣٩٣ ھەزار و ٧٦٨ دینار ئەنجامدراون.
ئەو پڕۆژانەی لە سنووری پارێزگای دھۆکیش ئەنجامدراون لە بواری ڕێگاوبان و ڕێگا ناوخۆییەکان ٧٥٢ پڕۆژە و لە بواری کارەبا ١٦٤ پڕۆژە و لە بواری کەرتی ئاو ١١٠ پڕۆژە و لە بواری تەندروستی ٢٩ پڕۆژە و لە بواری پەروەردە ١٥٨ پڕۆژە و لە بواری کشتوکاڵ و بەنداوەکان ٢٦ پڕۆژە و لە کەرتەکانی دیکە ٤٤ پڕۆژە و ٦٥ پڕۆژەش لە کەرتی وەبەرھێنان مۆڵەتیان پێدراوە.
بڵند ئیبراھیم




