٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێکی پارتی لە پارێزگای کەرکووک جەژنە پیرۆزەیان لە كریستیانەكان کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک بەشداریان لە ڕێورەسمی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک، کە پێکھاتبوون لە دکتۆر محەممەد خورشید، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان، بە نوێنەرایەتی بەرپرسی مەکتەب و محەممەد کەمال بەرپرسی لقی ٣ی کەرکووک، ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینیی بەڕێز و عەبدولڕەحمان دەلۆ، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی مەکتەب، ڕزگار شمعون، بەرپرسی نووسینگەی تایبەتی بەڕێز بەرپرسی مەکتەب، ژمارەیەک لە کارگێڕانی لقی ٣، سەردانی مەترانییەی کەنیسەی کلدان کەرکووک-سلێمانییان کرد، لەلایەن مەتران (یوسف تۆما) بە گەرمی پێشوازیان لێکرا. 

ئامانجی سەردانەکە، گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بوو، بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، ھەروەھا جەختکردنەوە لە فەرھەنگی پێکەوەژیان و برایەتیی نێوان پێکھاتەکانی کوردستان، بەتایبەت لە شاری کەرکووک.

هەواڵی پەیوەندیدار