نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایى له مه‌سیحییان ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى یاد و جه‌ژنه‌كانى كریسمس و له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیحه‌وه (سڵاوى خواى لێ بێت)، به گه‌رمى و له دڵه‌وه پیرۆزبایى له هاووڵاتییانى ئازیزى مه‌سیحیمان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له ته‌واوى جیهانى مه‌سیحى ده‌كه‌م. هیوادارم جه‌ژنى ئارامى و ئاسووده‌یى بێت، هه‌مووان پشوویه‌كى خۆش به‌سه‌ر به‌رن و بۆ هه‌موو لایه‌ك ساڵێكى پڕ له كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن بێت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌موو هاووڵاتییانى مه‌سیحیمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه پارێزه‌ری مافه‌كانیان ده‌بین و به‌رده‌وام ده‌بین له کارکردن بۆ به‌هێزکردنی به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان و قووڵکردنه‌وه‌ی كولتوورى فره‌ڕه‌نگیى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى، پێكه‌وه‌ژیان، یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا. كوردستان بێ جیاوازى به نیشتمان و لانه‌یه‌كى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
جه‌ژن له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/12/24




