٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناڤسەر نووری بۆ KDP: ئەوانەی ماون ساڵی نوێ پارچە زەویان پێدەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ڕایدەگەیەنێت، وارسی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی ئەوانەی ڕەزامەندیان ھەیە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی پارچە زەوی و دەڵێ، ساڵی داھاتووش ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون بۆ شەھیدان دروست دەکرێت.

ناڤسەر نووری، بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، لە لێدوانێکیدا بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "زیاتر لە ١٠ ھەزار وارسی شەھید و ئەنفالکراو و زیندانی سیاسی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی وەرگرتنی پارچە زەوی ھەیە، ئەمساڵ چوار ھەزاریان سوودمەندبوونە و ئەوانەشی ماون ساڵی نوێ پارچە زەویان پێدەدرێت، واتە ساڵی ئایندە ھەموو کەسوکاری شەھید و زیندانی سیاسی و ئەنفالکراو سوودمەند دەبن و پرۆسەکە بەردەوامی دەبێت تا یەک کەس مابێت".

بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دەشڵێت: "ھەر ئەمساڵ کەسوکاری شەھیدانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی داعش سوودمەندبوونە لە وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون، بۆ نموونە وارسی شەھیدانی تیرۆر لە ھەولێر و سۆران ھەموویان ئەمساڵ سوودمەندبوونە ژمارەیەکیش لە دھۆک سوودمەندبوونە، بەشێکیان ماون و بڕیارە ساڵی نوێ ئەوانیش سوودمەندبن.

د. ناڤسەر نووری ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "پرۆسەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەھیدان بەردەوامی ھەیە و ساڵی ٢٠٢٥ پرۆسەی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بەڕێوەدەچێت، بەھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی ساڵی ئایندە ژمارەیەک شوقە بەسەر کەسوکاری شەھیدان دابەش دەکرێن.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار